کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عادل عەبدولمەهدى فەرمانیکرد له‌باره‌ی بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا، بە موشەکى کاتیۆشا، لێکۆڵینەوەى بەپەلە بکرێت. . عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف،وتەبێژی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سەرۆکوەزیران بەتوندى ئیدانەى بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەکات كه شه‌وی رابردووسێ موشەکی كاتیۆشای ئاراسته كرا و هێرشكردنه‌كه وه‌ك تاوان ناوبرد". . خه‌له‌ف وتیشى "عەبدولمەهدى فەرمانى بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لێکۆڵینەوەى بەپەلە بکەن لەبارەى ئەو ڕووداوەوە و ئەنجامدەرانى دەستگیر بکەن". . درەنگانى شەوى ڕابردوو سێ موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکى گیانیان لێنەکەوتەوە. .