گه‌ڕان

Shadow Shadow

رۆیته‌رز: سێ موشەكی كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

2020.01.21 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
رۆیته‌رز: سێ موشەكی كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی عێراقه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ "سێ موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ شاری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌". . به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی عێراقی كه‌ لێدوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)داوه "ئه‌و سێ موشه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون". . رونیشكراوه‌ته‌وه‌ "دووان له‌ موشه‌كه‌كان له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌". . هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "سێ موشه‌كی كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌". . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "موشه‌كه‌كان جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانییان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌". . ناوچه‌ی سه‌وز ژماره‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌ی حكومی و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهان له‌خۆده‌گرێت و دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئه‌مریكاوه‌،به‌هۆی بوونی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیاتر بووه‌ته‌ ئامانج و ناوبه‌ناو موشه‌كی ئاراسته‌ده‌كرێت. .