کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لهسهر ڕێگهی سلێمانی-بازیان سێ كهس گیانیان لهدهستدا و سێ كهسی دیكهش برینداربوون. . ڕادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی بازیان- سلێمانی لەنێوان بارهەڵگرێکی فلات و ئۆتۆمبێلێکى جۆری نیسان سەنیدا ڕوویداوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بەئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سەر سایدی بەرامبەر، بەوهۆیەوە پێكدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی دروستبووە. . ئەوەش خراوەتەڕوو، لهو ڕووداوهدا سێ سەرنشینى ئۆتۆمبێلى نیسان سەنییەکە گیانیان لهدهستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن. . ڕووداوەکانى هاتوچۆ بە هۆکارى دووەمى گیان لەدەستدان دادەنرێن لە هەرێمى کوردستان و بەهۆیەوە ساڵانە بەهەزاران کەس گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن. . لەچەند رۆژى ڕابردووشدا چەندین ڕووداوى هاتوچۆ لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم ڕوویانداوە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.