کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ئاشکرای کرد کە لەگەڵ سەرۆکى وەزیرانی عێراق تاوتوێی "کێشەیەکی مەترسیدار"ـی کردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لێی. . ئۆلریک شانون، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق وەڵامی تویتێکی داوەتەوە کە باس لەوە دەکات "نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەواوەتی پڕۆگرامە مرۆییەکان لە عێراق دەوەستن، چونکە حکومەتى عێراق نوسراوی ڕێگەپێدان بۆ ئەو پڕۆگرام و ڕێکخراوانە نوێ ناکاتەوە کە لە وڵاتەکە کار دەکەن." . شانونی وەڵامی تویتەکەى داوەتەوە و دەڵێت، "ئەوە بەڕاستی کێشەیەکی مەترسیدارە و هەفتەى پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی تاوتوێمان کرد." . دەشڵێت، "کەنەدە یەکێکە لەو لایەنانەى کە ڕۆڵی کاریگەری لەو بوارەدا هەیە لە عێراق، لەگەڵ هاوبەشە پەیوەندیدارەکانماندا فشار دەکەین بۆ دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک."