گه‌ڕان

Shadow Shadow

لێکۆڵەرەکە هێرش دەکاتە سەر سەرکردەکانى ئێستای عێراق

ئەفسەرێکی ئەمریکی باس لە قسەکانی سەدام دەکات لەبارەى عادل عەبدولمەهدییەوە (ڤیدیۆ)

2020.01.20 - 18:48
ئەفسەرێکی ئەمریکی باس لە قسەکانی سەدام دەکات لەبارەى عادل عەبدولمەهدییەوە (ڤیدیۆ)
ناس کورد – ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکییەی کە بۆ یەکەمجار لەدوای دەستگیرکردنی لێکۆڵینەوەى لەگەڵ سەدام حسین کردووە باس لەوە دەکات کە سەدام حسێن وشەى توندی بەکارهێناوە بەرانبەر عەبدولمەهدی و چەند بەرپرسێکی تری ئەو کاتەى عێراق. . جۆن نیکسۆن، لێکۆڵەری تایبەتی ئەمریکی سەر بە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا CIA بووە لە عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لەو کاتە دەکات کە بۆ یەکەمجار دەچێتە ژوری لێکۆڵینەوە لە سەدام حسێن لەدوای دەستگیرکردنی لە ساڵی 2003دا و دەڵێت، "سەدام کەسایەتییەکى زۆری هەبوو، یەکێک بوو لەو کەسانەى کە کاریزمی و هەیبەتی هەبوو، چاوەڕێم دەکرد قەساب و بکوژی بەغدا ببینم، بەڵام کەسێکی هێمن و باشم بینی، ویستی بۆچوونی باش لای ئێمە بەجێبهێڵێت و سەرکەوتووش بوو". . هاوکات لەبارەى کۆبوونەوەى عەدنان پاچەچی و چەند کەسایەتییەکی تری ئەو کاتەى عێراق کە عادل عەبدولمەهدیشی تێدابوو دەڵێت، "من لە کۆبوونەوەکەدا نەبووم، بەڵام پێیان وتووم کە سەدام لەگەڵ پاچەچی قسەى کردووە و پێی وتووە کە بۆچی لەگەڵ ئەو کەسە بێنرخانەدا هاتوویت، وەک ئاماژەیەک بە عەبدولمەهدی و مۆفەق ڕوبەیعی و ئەحمەد جەلەبی." . لە کۆتاییدا ئەو دادوەرە دەڵێت کە بە بڕوای ئەو، "ئەو کەسانەی کە ئێستا حکومڕانی عێراق دەکەن لە ئاستی سڕینەوەى پێڵاوەکانی سەدامدا نین و چونکە هەرچۆنێک بێت سەدام خاوەنی هەندێک تایبەتمەندی باش بوو". https://www.facebook.com/AlarabyTelevision/videos/167314557879622/