گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ گەشتى ژنانى دووگیان بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات

2020.01.20 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ گەشتى ژنانى دووگیان بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ترەمپ بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارێک دەربکات تا چیتر ڕێگە نەدرێت بە ژنانی دووگیان گەشت بۆ ئەمریکا بکەن، بۆ ئەوەی کۆرپەکانیان ڕەگەزنامەی ئەمریکیان پێنەدرێت. . بەگوێرەی، ماڵپەڕی" ئیکسۆس"ی ئەمریکی، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە گەشتی ژنانی دووگیانی بیانی بۆ ئەمریکا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. . بەگوێرەی ئەو  زانیارییانەی ماڵپەڕەکە لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ دەیەوێت ئەو بەڵێنانەی کە دایبوو بە دەنگدەرانی بباتە سەر و ڕێژەی کەسانی بیانی لە ئەمریکا کەمبکاتەوە، بۆیە نایەوێت تەنانەت ئەو منداڵانەشی کە دایک و باوکیان بیانیین و لە ئەمریکا لە دایک دەبن ڕەگەزنامەیان پێبدرێت. . بە گوێرەی ماڵپەرە ئەمریکییەکە، ئیدارەی ترەمپ ئەو هەنگاوانەی کە پەیوەستن بەو بڕیارەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێدەکات، بەڵام دیار نییە بە چ میکانزمێک ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکات. . ترەمپ پێش بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا و لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2017 بەڵێنی دابوو کە ئەگەر بوو بە سەرۆکی ئەمریکا چیدی ڕێگە نادات بە کۆچکردن بۆ وڵاتەکەی، کاریش دەکات بۆ قەدەغەکردنی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمریکى بەو منداڵانەی بیانیین و لەسەر خاکی ئەمریکا لەدایک دەبن.