گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیان بە 2 هه‌زار خێزان دەگات

قامیشلۆ؛ بە هۆی مەترسی لافاوەوە 41 گوند چۆڵکران

2019.03.31 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
قامیشلۆ؛ بە هۆی مەترسی لافاوەوە 41 گوند چۆڵکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

له ‌كانتۆنى قامیشلۆى ڕۆژئاواى كوردستان، 41 گوند له‌ ناوچه‌كانی تەل حه‌مس و گه‌لێی باشوورى كانتۆنه‌كه‌، كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر شه‌پۆلى لافاوى چه‌ند ڕۆژى رابردووەوە، هاوسه‌رۆكى ناوچه‌ى تەل حه‌مس-یش ڕایگه‌یاندووه،‌ گه‌ر شه‌پۆله‌كه‌ به‌رده‌وام بێت زیان بە 2 هه‌زار خێزان دەگات.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، شارەوانی ناوچه‌كانى تەل حه‌مس، تیمێكى فریاگوزارى دروستكردووه‌، بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ ئه‌نجامى باران بارینه‌وە‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و لیژنه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "له‌ناو گونده‌كانى سنوره‌كه‌ و له‌نێو چه‌ند گوندێكى كه‌مدا ژماریه‌ك هاوڵاتى ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵى پاراستنى ژیانیانداین، خەڵکەکەی دیکە گوندەکانیان چۆڵکردووە".

ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون لە ناوچەکانی خۆیان، له‌ ناوچه‌ى گه‌لى تەل حه‌مس و له‌ گه‌ڕه‌كى ئه‌حمه‌د سلێمان و له‌ زه‌هدى سه‌لمۆ و هانوێ جێگیر كراون، شارەوانی ناوچه‌كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و خواردن و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بۆ دابینكردوون.

 

شاره‌وانى تەل حه‌مس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: "به‌هۆى شه‌پۆلى باران بارینى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووەوە، 41 گوند كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شه‌پۆلى لافاو، كه‌ 17 گوندیان ده‌كه‌ونه‌ باكوورى جیزا و 24 گوندیشیان لە ناوچه‌كانى ئه‌بوجورن و ئه‌كازن".

 

هاوكات، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى حه‌مس له‌ هۆشدارییه‌كدا، داواى له‌ ڕێكخراوه‌ مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌، له‌ زوترین كاتدا هه‌وڵى هاوكارى و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى خێزانه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان بدرێت.

 

هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا شه‌پۆلى باران بارینه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت، زیان بە 2 هەزار خێزان دەگات.