کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رپشككردووه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێك كه رێگه‌ی هاتووچۆ بگرێت و فه‌رمانگه دابخات". . عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه رێگه‌ی هاتووچۆ بگرن و فه‌رمانگه‌كان دابخه‌ن". . لێدوانه‌كه‌ی خه‌ڵه‌ف له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی راگه‌یاند كه ده‌یانویست رێگه‌ی ژێر پردی محه‌مه‌د قاسم بگرن. .