گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌رجه‌م رێگه‌كانی هاتووچۆ له‌ناو شاری نه‌جه‌ف داخران و ئاگر و دوكه‌ڵ له‌ هه‌موو شوێنێك به‌رزده‌بێته‌وه‌ [وێنه‌]

2020.01.20 - 10:34
سه‌رجه‌م رێگه‌كانی هاتووچۆ له‌ناو شاری نه‌جه‌ف داخران و ئاگر و دوكه‌ڵ له‌ هه‌موو شوێنێك به‌رزده‌بێته‌وه‌ [وێنه‌]
ناس كورد- خۆپیشاندان له‌ شاری نه‌جه‌ف ده‌ستی پێكرد و خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌می رێگه‌كانی هاتووچۆیان گرت و له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ئاگركراوه‌ته‌وه‌ و دوكه‌ڵ ئاسمانی ئه‌و شاره‌ی ته‌نیوه‌. . په‌یامنێری ناس كورد رایگه‌یاند "خۆپیشانده‌ران به‌ تایه‌ی سوتاو رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاتووچۆكردن په‌كی كه‌وتوه". . په‌یامنێره‌كه‌ی ناس كورد رونیده‌كاته‌وه‌ "خۆپیشانده‌ران توڕه‌ن له‌ په‌راوێزخستنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن". .