کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- كوڕێكی مەهدی كەڕوبی، سهركردهی ریفۆرمخوازی ئێران ڕایگهیاند، بەهۆی نامە نوێیەكەی باوكییەوە بۆ عەلی خامنەیی، حوسێنی برای لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیركراوە و بۆ دانپێدانانی درۆیانەش خراوەتە ژێر فشارەوە. . لهمیانهی بڵاوكردنهوهی تویتێكدا كه له ههژماری خۆی له تویتهر بڵاوی كردهوه محەمەد كەڕوبی، كوڕی مەهدی كەڕوبی سەركردەی ڕێفۆرمخوازی ئێران ڕایگەیاند، دوای نامەكەی باوكی بۆ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر پرسی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە حوسێنی برای دەستگیر كراوە و خراوەتە زیندانی تاكە كەسییەوە. . كوڕەكەی كەڕوبی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، براكەی لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی ڕۆحانیەوە خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە و خستوویاتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی دانپێدانانی درۆی لەسەر بڵاو بكەنەوە. . سێ ساڵ پێش ئێستاش بەهۆی نامەیەكی باوكییەوە كە ئاڕاستەی حەسەن ڕۆحانی كردبوو، حوسێن كەڕوبی دەستگیر كراو خرایە زیندانی ئەوینەوە، دواتریش سزای 6 مانگ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو. . محەمەد برای حوسێن دەڵێت، بەرپرسانی ئەمنی وتویانە دەستگیر كردنەكەی ئەمجارەی بەهۆی نامە نوێیەكەی باوكییەوە بووە كە بۆ خامنەیی ناردووە. . دوای دانپێدانانی بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران بەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە بەهۆی موشەكی ئێرانیەوە كەوتوەتە خوارەوە، مەهدی كەڕوبی كە چەندین ساڵە بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەكانیەوە لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەرە بەبڕیاری ڕابەری باڵا، نامەیەكی توندی بۆ عەلی خامنەیی نارد و پێیوت "مەرجەكانی ڕابەری باڵای وڵاتت تێدا بەرجەستە نیە". .