گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەمو ڕوادوێك بۆ لەمەودوا دەخەینە ئەستۆی بەرپرسانی گەندەڵ

هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لەپێشڕەویكردنی خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی محه‌مه‌د قاسم دەكەن

2020.01.20 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لەپێشڕەویكردنی خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی محه‌مه‌د قاسم دەكەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دوشەممە، 20ی كانونی دوەمی 2020)، پەیامنێری ناس كورد لەبەغدا ڕایگەیاند "هێزە ئەمنیەكان ڕێگەیاننەداوە خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی محه‌مه‌د قاسم بڕۆن ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەر بارودۆخی ئێستا خۆپیشاندەران ویستویانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوێنێ شەو خۆپیشاندەرانی مەیدانی ته‌حریر لەسەر بارودۆخی خۆپیشاندانەكانی شاری ناسرییە لەڕاگەیەنراوێكدا باسیان لەوە كردووە، دوای دەستی دەستیكردنی حزبەكانی دەسەڵات و پشتگوێخستنی داواكاری خۆپیشاندەران و یەكلانەكردنەوەی پرسی سەرۆك وەزیران كە لەگەڵ داواكارییەكانی خۆپیشاندەراندا بگونجێت و هەستێت بەجێبەجێكردنی بەڵێنەكانی و زەمینەسازیكردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆیە ئەوانیش بەردەوامێتی خۆپیشاندانەكان ڕادەگەیەنن. . هەر لەڕاگەیەنراوەكەی خۆپیشاندەرانی تەحریردا ئەوەش خراوەتە ڕو، بەرپرسیارێتی هەمو جۆرە كاردانەوەیەك لەداهاتودا كە بەربەست بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروست بكات دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی حزبەكانی دەسەڵاتی گەندەڵ. . خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر جەختیان لەسەر ئەوەش كردوەتەوە، ئەوان پابەند دەبن بە خۆپیشاندانی ئاشتیەوە و هەمو جۆرە كاردانەوەیەكی كەسێتی و ناڕێكخراو ڕەتدەكەنەوە كە هەستی عێراقییەكان بریندار بكات بەمەبەستی هەڵگیرساندنی فیتنە و ئاژاوە. .