کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆرەوە، شەپۆلێکى سەرما و سۆڵەى سەخت باکورى کوردستانى گرتووەتەوە و پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزیون. . له‌شارى قارس پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیوه بۆ 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌ستنی ئاوی گه‌رمی بهههواداكراو دیمه‌نی جوان و سه‌نجڕاكێشی دروستكردووه، سه‌رڕووی چه‌م و رووباره‌كانی ناوچه‌كەش به‌ستویانه، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکیا. . له گوندی كویوجوكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئارپاچا سنوری پارێزگای قارس، هه‌ندێ له هاووڵاتیان ئه‌و كه‌شە سارده به كه‌یف خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن. . گوندنشینان ئاوی گه‌رم به هه‌وادا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاوه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی بگات به زه‌وی له هه‌وادا ده‌یبه‌ستێت، ئه‌ویش دیمه‌نی جوانی دروستكردووه. . یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه به‌ناوی ئه‌لیف كاپڵان، دەڵێت "ئه‌گه‌ر كه‌مێك له ده‌ره‌وه بمێنینه‌وه قژ و برژانگمان ده‌یبه‌ستێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه به‌ستنی ئه‌و ئاوه گه‌رمه‌یه كه به هه‌وایدا ده‌كه‌ین و ده‌یبه‌ستێت". .