ناس كورد-
حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سهرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرش دەكرێتە سەر پەرلەمان و کراوەتە قیبلەنوما، هەندێک لەمیدیاكانەوە دەڵێن پەرلەمان نوێنەرایەتیان ناكات.
.
ئەمڕۆ (یەكشەممە، 19ی كانونی دووەمی 2020)، لەكۆبونەوەیەكی ڕاوێژكاری پەرلەمانی عێراقدا، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سهرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی "هەموتان گوێ بگرن و لەمیدیاكاندا دایبەزێنن، پەرلەمان داوای دەركردنی داگیركەری كردووە بۆیە ئەو كلكی جاشانە دەیانەوێت بڵێن پەرلەمان نمایندەی ئەوان ناكات، لەكاتێكدا پەرلەمان شكۆی ئەوانەیە، لەبەر ئەوەی قسەیەكی ئازایانەی لەدژی داگیركەرێكی نەزانی بكوژی تاوانبار كردووە".
.
کەعبی، کە لەپشکی هاوپەیمانی سائیرون ئەو پۆستەی وەرگرتووە دەڵێت"ئەوانە چاوەڕواندەكەن گوێ لە پۆمپیۆ بگرن بەڵام گوێ لە حەلبوسی ناگرن، گوێ لەو شتانە دەگرن كە لەمیدیا ئەمریكیەكان بڵاو دەكرێتەوە بەڵام گوێ لەمیدیا عێراقییەكان ناگرن، تابزانێت پەرلەمان چی دەڵێت و بڕیارە ئازایانەكەی چییە".
.
بەوتەی كەعبی، ئەو کەسانە دەیانەوێت بگەنە قۆناغێك بۆ ئەوەی پەرلەمان لاواز بێت، "بەڵام پەرلەمان لاواز نەبووە و ناشبێت، ئەوەتا بەهەموو توانامانەوە كاردەكەین و لە پشووداین و دەوامیش دەكەین".
https://youtu.be/LiBtPS75SHk
.