ناس كورد-
لە پەراوێزی كۆنگرەى بەرلین بۆ تاوتوێكردنی قەیرانە سەربازی و سیاسیەكانی لیبیا، ڕەوندی لیبیی و كوردی دژی ئەردۆگان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
.
لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی بەرلین لەئەڵمانیا کە ئەمڕۆ (یەكشەممە، 19ی كانوونی دووەمی 2020)، دەستی بەكارەكانی كرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنى قەیرانەكانی لیبیا، ڕەوەندی لیبی لەو وڵاتەدا لەدژی ئەردۆگان و سیاسەتی وڵاتەكەی بەرامبەر لیبیا خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.
.
خۆپیشاندەران دروشمیان لەدژی دەستوەردانەكانی سوپای توركیا لە لیبیا بەرزكردەوە و هەموو جۆرە دەستوەردانێكی تری بیانیان لەكاروباری وڵاتەكەیان ڕەتكردەوە.
.
ڕەوەندی لیبی لە ئەڵمانیا ڕەوانەكردنی سوپای توركیایان بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان بە "داگیركاریی" وەسف كرد، داواشیان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی كرد ئەردۆگان لەو كارانەی ڕابگرێت.
.
خۆپیشاندەران هۆشداری ئەوەشیاندا كە ئەنكەرە هەمان سنیاریۆى سوریا لە لیبیا دووبارە دەكاتەوە.
.
هەر لەخۆپیشاندانەكاندا، ڕەوەندی لیبی كۆمەڵێك دروشمیان بۆ پشتیوانی خەلیفە حەفتەر لەدژی میلیشیا چەكدارەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەرزكردەوە.
.
ژمارەیەكی زۆری ڕەوەندی كوردیش لە ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و پاڵپشتی بۆ ڕەوەندی لیبی بەشدارییان لەخۆپیشاندانەكان كردووە و دروشمیان دژی ئەردۆگان وتەوە.
.