گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئاگادارییەکانمان بۆ ترساندنی خەڵک نییە

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا زۆر بە خێرایی ڕوودەدەن

2019.03.31 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

کەشناسی سلێمانی لە بارەی ڕێژەی باران بارینی پارێزگاکە ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر باران باریووە، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا 24.8 ملیم باران باریوە.

لە بارەی هۆشداری کەشناسی هەرێمی کوردستان لە دروستبوونی لافاو و مەترسییەکانی باران بارین، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی وتی: "ئێمە ئەو  هۆشداریانەی بڵاوی دەکەینەوە لەسەر بنەمای پێشبینیەکانمانە، بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، نەک بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بێت، لە هەموو دونیاشدا وایە".