کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەر ڕێگای وارماوا – دەربەندیخان ڕوداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕویدا و ژمارەیەک برینداری زۆری لێکەوتەوە و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخانیش داوای بەخشینی خوێن لە هاوڵاتیان دەکات. ، ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی سەر بە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2020، ڕوداوێكی هاتوچۆ لهسهر ڕێگای نێوان دهربهندیخان - وارماوا لهنزیك گوندی سیاره ڕویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 کەس برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە ، ئاماژەی بەوەشردووە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پاسێکی نەفەرهەڵگردا بووە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی پاسەکە برینداربوون. ، هاوکات کەمێک لەمەوبەری، نهخۆشخانهی فریاكهوتنی دهربهندیخان لەپەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پەیامێکدا داوای بە هاناوەچوونی لە هاوڵاتیان کردووە بۆ بهخشینی خوێن بە بریندارەکان.