کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، له ساڵی 2019دا هەزار و 247 ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون و بەهۆیەوە 190 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هەزار و 735 کەسیش برینداربوون. . کاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، "ساڵ پار بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە لە پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 190 کەس گیانیان لەدەستداوە"، واتە هەر دوو ڕۆژ جارێک کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانەوە مردووە. . وتیشی: "له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 141 كه‌سیان سه‌رنشین و 35 کەسیان پیاده و چواردە كه‌سیشیان شۆفێر بوون". . بەوتەی وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی، هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی و دووه‌م بێ ئاگایی شۆفێر و سێیه‌میش بەهۆی شۆفێریکردن لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندا بووە. . له‌باره‌ی سهرپێچهكانیشهوه، كاروان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، تەنها لە ساڵی 2019دا 249 هه‌زار سه‌رپێچی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون. .