کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کاتێک دوو کەس بە تەنیشت خانوویەکدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا تێپەڕدەبن، دوای نزیکەى 10 چرکە خانووەیەک دەڕوخێت و بە شێوەیەکی سەیر ڕزگاریان دەبێت لە مردن. . ڕووداوەکە ڕۆژی 15ی کانونی دووەمی 2020 ڕوویداوە، کامێرای چاودێری ماڵێکی بەرانبەری خانووەکە ساتی ڕووداوەکەى تۆمارکردووە. [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/ڕووداوی-روخان.mp4"][/video] لەوەش سەیرتر، ڕێک لەکاتی ڕووخانی خانووەکە، ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە بە شەقامەکەدا تێپەڕدەبێت چونکە لە شوێنێکی ترەوە تەلەفۆنیان بۆ کراوە، بەڵام خێرا تیمەکە دادەبەزن بۆ هاوکاری و پشکنینی خانووەکە، تەنها یەک کەس لەو دوو کەسەى کە لە ڤیدیۆکەدا دیارن زۆر بە سوکی برینداربووە. https://twitter.com/dcfireems/status/1217525986264342529?s=20