کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای نێوان سەیدسادق – هەڵەبجەدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سەیدسادق – هەڵەبجە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان پاترۆڵ و ئۆپڵدا ڕوویداوە، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی "فاتیح محەمەد"ە، کەسێکی دیکەش بریندارە.