گه‌ڕان

Shadow Shadow

شاندێکمان لەگەڵ ئاسایشی گشتیی هەولێر کۆبوونەتەوە

مستەفا چاوڕەش: لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەکەمان پەیوەندیمان بە پارتییەوە کردووە

2020.01.18 - 21:47
مستەفا چاوڕەش: لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەکەمان پەیوەندیمان بە پارتییەوە کردووە
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح فەرماندەی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای "شەهیدکردنی" ئەو پێشمەرگەی یەکێتی لەسەر خەتن و ئاگاداری دۆسیەکەن. . ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو، 16ی کانونی دووەمی 2020، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هاوڵاتی (مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا) بە تۆمەتی خاوەندارێتیکردنی نزیکەى 60 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستگیرکراوە و دواتر لە زینداندا خۆی کوشتووە." . لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو هاوڵاتییە کە هاوکات پێشمەرگەی یەکێتییە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستدابێت و جەخت دەکاتەوە کە مەجید "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". . زیاتر بخوێنەوە: یەکێتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی "گیانلەدەستدانی" پێشمەرگەیەکی لە بەندیخانەی ئاسایشی پارتی دەکات زیاتر بخوێنەوە: ئاسایشی هەولێر لەبارەی "گیانلەدەستدانی" هاووڵاتییەک لە بەندیخانە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە . هەر دوای ڕووداوەکە، چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی گومانی خۆیان لە ڕووداوەکە ئاشکراکرد و دەڵێن، ئەو پێشمەرگەیە "لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە نەک خۆی کوشتبێت". . لەوبارەیەوە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی و فەرماندەی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد دەڵێت، "لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەمان پێکهێناوە لە چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی و چەند کادرێکی دیکە و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ ئاسایشی گشتیی هەولێر کۆبوونەتەوە و ئێستاش چاوەڕوانی دوا ئەنجامەکانی پشکنینەکانین". . مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندیمان بە پارتیشەوە کردووە لەسەر پرسەکە و هیچ بڕیارێک نادەین تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و ئەوکات قسەیەکی دیکەمان دەبێت". . هاوکات دەربارەی قسەکانی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی کە ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێری بە "داعش و تیرۆرست" ناوبرد و وتی کە "داعش پێشمەرگەکانمانی سەردەبڕی و ئاسایشی پارتیش پێشمەرگەکانمان دەخنکێنێت، بۆیە هیچ جیاوازییاکان نییە"، مستەدا چاوڕەش ئامادەنەبوو هیچ ڕونکردنەوەیەک بدات و ڕایگەیاند: "هەرکەسە بەرپرسە لە قسەی خۆی". .