کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژمارەیەک چەکدار لەناو فڕۆکەیەکدا بابەتی ناردنی سێ هەزار و 660 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەردەخات کە ڕوانگەی سوری دەڵێت لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەى لیبیا دەکرێن بۆ شەڕکردن. ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانونی دووەمی 2020، ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تورکیا ژمارەیەکی دیکەی چەکداری ئۆپۆزسیۆنى سوریای ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی لیبیایان بکات. . زیاتر بخوێنەوە: ڕوانگەی سوری: توركیا ههزاران چهكداری له سوریاوه گواستۆتهوه بۆ شهڕی لیبیا . هاوکات گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەکدارەکان لەنێو فڕۆکەدا بڵاوکراوەتەوە کە بەشێک لە چەکدارەکان ڕوخساریان دەشارنەوە و بەشێکیشیان بە دەستیان ئاماژە بە هێمای سەرکەوتن دەکەن. . تائێستا دیار نییە کەی و لە چ کاتێکدا تورکیا ئەو چەکدارانە ڕەوانەی لیبیا دەکات. . پێشتر بەگوێرەی ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتەکەی سەراج و تورکیادا، بڕیاردرا ڕیگە بدرێت هێزه سهربازییهكانی توركیا و گروپه چەکدارییەکانی سوریا بنێردرێن بۆ لیبیا بۆ پاراستنی تەرابلوس لە هێرشەکەی حکومەتەکەی حەفتەر. [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/3600-مرتزق-سوري-في-ليبيا..-و-لقطة-الطائرة-تكشف-الكثير-أخبار-سكاي-نيوز-عربية.mp4"][/video]