گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارتی بڕیاری دا ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێت

2020.01.18 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بڕیاری دا ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی کۆبووەوە و بڕیاری دا ئەمساڵ کۆنگرە ببەسترێت. . لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەى ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانونی دووەمی 2020، هاتووە، "لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆرانكاریە زۆرو خێراییەكان لەناوخۆ و دەوروبەر و زیاتر گوڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان هەروەها بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا لە ساڵی 2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی هەنگاو و ڕێكارە پەیڕەویەكان دەست پێ‌ بكات." . هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، لە تەوەری دووەمدا باس لەو نیگەرانی و مەترسیانە كراوە كە لەسەر عێراق هەیە بە شێوەیەكی گشتی و كردنی عێراق بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتانی هەرێم و جیهانی. . ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە "سەرەڕای ئەو هەموو گیروگرفتە ناوخۆییانە چ لە ڕووی حوكمرانی و ئابوری و دیبلۆماسی و چ لە ڕووی گرژی و ناتەبایی نێوان لایەنەكانی بەشدار لە دەسەڵات و چ لەگەڵ خۆپێشاندەرانی بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكی باشور كە ماوەی سێ‌ مانگە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە و خەریكە خەڵكی عێراق باجی جیاوازی و هەڵوێستە دژ بە یەكەكانی دەرەوەی سنورەكانی دەكەوێتە ئەستۆ. . باس لەوەشکراوە، تاكو ئێستا داعش كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو بەردەوام هەڕەشەیە لە سەقامگیری و دابین كردنی ئەمنیەت، ئەمە جگەلەوەی باری ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق لە ئاستێك دا نییە بەرگەی قەیرانی زیاتر بگرێت. بەتایبەتی كە ڕێژەی بێكاری بەرز بووەتەوە بەجۆرێك كە زیاتر لە 30% خەڵكی پارێزگاكانی ناوەراست و باشور لە خوار هێڵی هەژاریدان. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، كۆبوونەوە ڕای وابوو كە هەموو هەوڵەكان بخرێتە گەڕ تا عێراق نەبێتە بەشێك لەو كێشە هەرێمی و جیهانیانە، بۆیە پێویستە هەر بریارو راسپاردەو یاسایەك كە دەردچن لە ئاستی خواست و ویست و بەرژەوەندی كۆی هاوڵاتیانی عێراقی دا بێت و لە تاكڕەوی بە دووربن بۆ ئەوەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی عێراق نەكەوێتە مەترسیەوە. . هاوکات دەربارەی یاسای چاکسازی، ئاماژە بەوەکراوە، پارتی پشتیوانی بۆ هەوڵ كۆششەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی یاسایی دەكات لە ڕاستی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان لەو بوارانەی پێویست دەكات بۆ هێنانەدی خواستی هاوڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابینكردنی ئاسوودەیی، هەر وەكو لە بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكراوە.