کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەحمود سەنگاوی لەسەر ڕووداوی "گیانلەدەستدانی" پێشمەرگەکەی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر هێرش دەکاتە سەر پارتی و ڕایگەیاند: "ئەو ئاسایشانەى پارتی کە ئەو پێشمەرگەیان خنکاندووە هاوشێوەی داعشن" و داواشدەکات ئەو "تیرۆرستانەی" ئەو کارەیان کردووە دەستگیربکرێن. . ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانونی دووەمی 2020، لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدانی كوڵەجۆ مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی لە میانەی وتارێکدا و لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: " ئەو کارەی ئاسایشەکانی پارتی کردوویانە، هیچی لە کارەکانی داعش کەمتر نییە، داعش پێشمەرگەكانمانی سەردەبڕی، پارتیش پێشمەرگەمان دەخنكێنێت". . سەنگاوی وتیشی، ئەمە یەکەمجار نییە پارتی وا بەرامبەر ئەندامەکانیان دەکات و ئەندامانی یەکێتی لە سنوری دەسەڵاتی پارتی بەردەوام ڕوبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە. . داواشی لە بەرپرسانی حکومەت کرد بە زووترین کات ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن و ئەو ئاسایشە "تیرۆرستانەی" ئەو کارەیان کردووە بدرێنە دادگا. . هاوکات مەحمود سەنگاوی داوای لە یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی کردووە هەڵوێستیان بەرامبەر بەو کارە هەبێت. . ڕۆژی پێنجشهممه ههواڵی گیانلهدهستدانی مەجید برایم لە بەندینخانەی ئاسایشی هەولێر بڵاوکرایەوە، كە پێشمەرگەیهكی تەمەن 38 ساڵی یەكێتی بوو له لیوای 3ی تایبهتی هێزی پێشمهرگه. . دواتر ئاسایشی هەولێر ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژهی بهوهداوه كه دهستگیركردنی ئهو پێشمهرگهیهی یهكێتی پهیوهندیی به ماددهی هۆشبهرهوه ههبووە و لە بەندیخانەش "خۆی خنکاندووە".