گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە

هەرێمی کوردستان؛ ڕێژەی باران بارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو

2019.03.31 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ ڕێژەی باران بارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان جیاوازى باران بارینى ئەم ساڵ و پارساڵی بڵاو کردەوە، کە پارێزگاى دهۆک زۆرترین ڕێژەى زیادەى باران بارینى تێدا تۆمارکراوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە، زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دوو هێندە یان زیاتر بارانی تێدا بارییوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، زۆرترین ڕێژەش تۆمارکرابێت، لە پارێزگای دهۆک بووە، کە 675 ملیم باران زیاتر لە ساڵی ڕابردوو باریوە.

لە شاری سلێمانی جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو 396.9 ملیمە، پارێزگای هەولێریش 464.8 ملیم زیاتر باران بارییوە، پارێزگای کەرکوک 188.1ملیم و پارێزگای هەڵەبجەش 521.2 ملیم باران زیاتر باریووە بەراورد بە سڵی ڕابردوو.

لە بارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێمەوە، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان هەور بێت و بارانی بەلێزمە بەردەوام بێت.