گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆى وتارە ئاگرینەکانییەوە بووە

بەریتانیا سزایەکى سەختى بەسەر نەسروڵا و حزبەکەیدا سەپاند

2020.01.18 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا سزایەکى سەختى بەسەر نەسروڵا و حزبەکەیدا سەپاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا بەتەواوى سەرجەم موڵک و ماڵەکانى حزبوڵاى لوبنانى بلۆک کرد. . وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا ڕایگەیاند، بەپیى یاسا نێو دەوڵەتیەکانى بۆ دژایەتى تیرۆر و پاڵپشتیکردنى مادییان، بەتەواوەتى میلیشیا چەکدارەکانى حزبوڵاى لوبنانى خستە لیستى تیرۆرەوە و سەرجەم موڵک و ماڵى ئەو حزبە و سەرکردەکانیان بلۆک کرد. . پێشتر ئەو وەزارەتە تەنها سزاى  ئابورى بەسەر باڵى سەربازى میلیشیا چەکدارەکانى حزبوڵاى لوبنانیدا سەپاندبوو، سیاسیەکانى لێ دەرکردبوو، سزاکەش بلۆکردنى موڵک و ماڵەگەیانى گرتووەبوەوە. . حزبوڵاى لوبنانى لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستى تیرۆرەوە. . بڕیارەکەى وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا دواى ئەوەهات، بەهۆى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیسەوە، حەسەن نەسروڵاى ئەمیندارى ئەو حزبە وتارو چالاکییەکانى لەدژى هێزەکانى ئەمریکا لەناوچەکە توند کردووەتەوە و ئێرانیش بەکاتى ئەرکەکەى قاسم سولەیمانى بۆ سەرپەرشتى کردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەناوچەکە پێسپاردووە.