گه‌ڕان

Shadow Shadow

چۆن قسە لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانى ئۆپراسیۆنەکە دەکات؟

تۆمارێکى دەنگى ترەمپ لە ساتى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسدا دووان بەنرخى یەک

2020.01.18 - 10:51
تۆمارێکى دەنگى ترەمپ لە ساتى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسدا  دووان بەنرخى یەک
ناس کورد- ماڵپەڕى سی ئێن ئێن-ی ئەمریکى بڵاویکردەوە، کە تۆمارێکى دەنگى دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمریکاى دەستکەوتووە کە وردەکاریی ساتى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس ئاشکرا دەکات. . بەپێی سی ئێن ئێن، قسەکانى ترەمپ لەبارەى رووداوەکە لە ئێوارە خوانێکدا بووە لە کاتى کۆکردنەوەى کۆمەکی خۆبەخشی لەگەڵ کۆمارییەکان لە باکوری فلۆریدا لە ئێوارەى رۆژى هەینیدا. . دەقی تۆمارە دەنگییەکەى ترەمپ: "لە کامێراکانەوە لەدووری چەند میلێک لە ئاسمان" ترەمپ دەڵێت گوێی لە بەرپرسە سەربازییەکان گرتووە لە کاتى پێکانى ئامانجەکە. . "ئەوان پێکەوەن گەورەم" بەرپرسە سەربازییەکان ئاگاداریان کردمەوە. . "گەورەم دوو خولەک و 11 چرکەیان لەبەردەستە، هیچ وەڵامێکیان نییە، دوو خولەک و 11 چرکە بۆ ژیان، گەورەم ئەوان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدان، ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشە، گەورەم دوو خولەکیان ماوە لە ژیان، گەورەم 30 چرکە، 10، 9، 8... . دواتر لە پڕ "بووم" خاوەن گەورە و پایەدار. . "دووان بە نرخی یەک" وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو فەرمانەی کە دەریکرد بۆ کوشتنى ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى حەشدی شەعبی لە عێراق لە تەنیشت قاسم سولەیمانییەوە. . ترەمپ "سولەیمانى لەبارەى وڵاتەکەى ئێمەوە قسەى نابەجێی دەکرد، دەبوو چەندێکى تر گوێمان لەوەبێت بێت؟". . "سولەیمانى تیرۆریستێکى ناسراو بوو، لە لیستەکانى ئێمەدا بوو، دەبوو لە وڵاتەکەى خۆى بێت". . درەنگانێکى شەوی سێی ئەم مانگە لە هێرشێکى ئاسمانى ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا قاسم سولەیمانى فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.