گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژنە فاشیۆنێکى خانەوادەکەى ترەمپ نهێنییەک ئاشکرادەکات

2020.01.18 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە فاشیۆنێکى خانەوادەکەى ترەمپ نهێنییەک ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یەکێک لەئەندامانى خانەوادەى دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکردووە، چوار ساڵ پێش ئێستا دەنگى بەترەمپ نەداوە و بۆ ساڵى 2020 یش ئامادەیە لەدژى ئەو دەنگبدات. . کارلى کلۆس کە پیشەى فاشیۆنى یە و هاوسەرى براى زاواکەى ترەمپە لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، ساڵى 2016 دەنگى بە دۆناڵد ترەمپ نەداوە و جارێکى تریش ئامادەیە بۆ ساڵى 2020 لەدژى ئەو دەنگبدات. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دڵنیاییە ئەو یەکەم کەس نییە لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا کە لەگەڵ بۆچوونە سیاسیەکانى خانەوادەکانیاندا یەکناگرنەوە. . ئەندامەکەى خێزانەکەى ترەمپ جەختى لەوەشکردووەتەوە، وەکچۆن ساڵى 2016 دەنگى بەدیموکراتەکاندا داوە و جارێکى تریش لەهەڵبژاردنى داهاتوودا ئەوە دووبارە دەکاتەوە.