کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، لەو کاتەوە کە پوتن و ئەردۆغان لەمانگى ئابى ساڵى ڕابردوو ڕێککەوتنیان کردووە، ژمارەى کوژراوان بەهۆى بۆردومانەکانى ڕوسیاوە لە سوریا بۆ زیاتر لە هەزار و 600 کوژراو بەرزبووەتەوە، کە لەناویاندا 399 هاوڵاتى مەدەنى و 107 منداڵ و 72 ژنى تێدابووە و زۆربەى قوربانییەکانیش لە ئیدلیب بوون. . ڕوانگەى سورى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، سوپاى ڕوسیا بۆ پشتیوانى ڕژێمى ئەسەد لەدژى چەند گروپێکى چەکدارى لەناوچەى ئیدلیب شەڕدەکات و بەهۆى بۆردومانەکانى سوپاکەیەوە بۆ سەر ناوچەى ئیدلیب سەدان قوربانیى لێکەوتووەتەوە. . ڕوانگەکە لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە لەهێرشی پێچەوانەى گروپە چەکدارەکانیدا بۆ سەر سوپاى ڕوسیا لەناوچەى تەل موسەیتەفى ئیدلیب، چوار سەربازى ڕوسیا کوژراون. . باسى لەوەشکردووە، بنکەى سەربازى حمیمى ڕوسیا لەپارێزگاى لازقییە دانیناوە بەکوژرانى ئەو 4 سەربازە ڕوسییەدا کە بەهۆى هێرشێکەوە دوێنێ شەو کراوەتە سەریان لەناوچەى ئیدلیب.