گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ وەڵامێکى توندى خامنەیى دایەوە: پێویستە ئاگات لەقسەکانت بێت

2020.01.18 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ وەڵامێکى توندى خامنەیى دایەوە: پێویستە ئاگات لەقسەکانت بێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پاش هێرشە توندەکەى خامنەیى بۆ سەر ئەمریکا، ترەمپ دەڵێت پێویستە ڕابەرى باڵا ئاگاى لەوتەکانى بێت و ئەو ڕابەرەش ماوەیەکە بەرەو باڵایى ناڕوات. . دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەتویتێکدا ڕایگەیاند، ئەو کەسەى کە پێیدەوترێت ڕابەرى باڵاى ئێران کە بەمدواییانە باڵا نەبووە ناوى ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەندێ وڵاتى ئەوروپى بەشێوەیەکى نەنگ و ناشیرین بردووە. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە "ئابوریەکەیان خەریکە وێران دەبێت گەلەکەیان توشى بەڵا کردووە دەشبێت بەوردییەوە ئاگاى لەقسەکانى بێت". . پاش هەشت ساڵ دوورکەوتنەوە لەوتارى هەینى، دوینێى جارێکى تر عەلى خامنەى ڕابەڕى باڵاى شۆڕشى ئێران، لەوتارێکى نوێژى هەینى لەیەکێک مزگەوتەکانى شارى تاراندا، هێرشى توندى کردە سەر ئەمریکا و ژمارەیەک لەوڵاتانى ئەوروپى و  لەتۆڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیشدا بەڵێنى گواستنەوەى چالاکییەکانى سوپاى قودسیشى بۆ دەرەوەى سنورەکانى ئێراندا.