کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد "باری ته‌ندروستی سیستانی جێگیره و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتو بووه، و لە ئێستادا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە". . ئەمڕۆ، (هەینی،17ى کانونی دووەمی 2020)، نەخۆشخانەی "کەفیل"ی پسپۆڕی، لەباره‌ی دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردووە و تیایدا ئاشكرای كرد :"له‌لایه‌ن حه‌وت پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی و دوو ڕاوێژكاری پزیشكییه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ سیستانی ئه‌نجامدراوه". . نه‌خۆشخانه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونیكرده‌وه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایهاتووه، له‌ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره و ئه‌مڕۆش هاتووچۆی كردوه، چه‌ند هه‌نگاوێك ڕۆیشتوه، به‌پێی پشكنینه‌كانیش باری ته‌ندروستی زۆر باشه. . ئاماژە بەوەشکراوە، چاره‌سه‌ری پزیشكی و سروشتیان بۆ داناوه، له‌ئێستاشدا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی. . بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، نەشتەرگەریەکە تەنها نیو کاتژمێری خایاندووە و لە ئێستادا باری تەندروستی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە. . هاوکات، كه‌مێك پێش ئێستا ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند:"مەرجەعی باڵای شیعەکان باری تەندروستی زۆر باشە و گەڕاوەتە ماڵەوە، دەتوانێت بەپێوە ڕاوستێت وجوڵەکانی بە ئاسانی ئەنجام بدات و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نه‌ماوه". . دوێنی (پێنجشەممە)، نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، سیستانی شەوی چوارشەممەی رابردوو، قاچی وەرگەڕاوه و بەهۆیەوە ڕانی چەپی شکاوە، بۆ ئەنجامدانی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەفیل لەشاری کەربەلا. .