ناس کورد-
،
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی لەماوەیەکی نیزکدا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت و ئەگەری زۆرە تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتتەوە.
،
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەمی 2020، کلارک کۆپەر، یاریدەرەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سەربازی و سیاسی بە ڕۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماراتی ڕاگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەیەکی نزیکدا چەند سزایەکی قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بەردەوامە لەسەر جێگیرکردنی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی".
،
کۆپەر وتیشی "هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا دەستی پێکردووە و لەماوەیەکی نزیکیدا ئەگەر هەیە سزاکان ڕابگەیەندرێت".
،
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمریکا بە مافی خۆی دەزانێت ئەو سزایە بەسەر تورکیادا بسەپێنێت چونکە ئەوە دژی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە و لە ئێستاشدا تورکیا تەنها دەلاقەیەکی زۆر بچوکی هەیە بۆ ئەوەی خۆی لێوە دەرباز بکات و ئەگەر واش نەکات ئەندامێتی لە ناتۆ دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە".
،
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تورکیا بەفەرمی دەستی کردووە بەوەرگرتنی پارچەکانی ئەو سیستەمە ئێس 400یەی کە لە ڕوسیای کڕیوە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی، ئەوەش نیگەرانی و توڕەیی تەواوی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.