ناس کورد-
،
فراکسیۆنى یەکگرتوو و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە سەبارەت بە دیاردەى کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەى وڵات نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و داواى کۆبوونەوە دەکەن.
،
شێرکۆ جەودەت سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: "وەکو فراکسیۆنەکەمان و بە واژۆی چەند پەرلەمانتارێکى دیکە داوای کۆبوونەوەیەکى پەرلەمانمان کردووە سەبارەت بەو ڕووداوە کارەساتبارەی خنکانی چەندین گەنجی کورد لە ڕێگەی کۆچدا و کۆچى بەردەوامى گەنجان و بەجێهێشتنى نیشتیمان".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە: " گەنجانێکی بێناز کە لە تاو نادادی و بێکاريی ملی ڕێگای هاندەران دەگرنەبەر، ئەگەر دەسەڵاتێکی خەمخۆر بێت و سود لە توانایان وەربگرێت و ئەوانیش بزانن وەکو مرۆڤ ڕێزیان دەگیرێت ئامادە نین ڕێگای مەرگ هەڵبژێرن".
،
ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان یەختێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت، کە 12 کۆچبەری کوردی تێدابوو و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا و چارەنوسی بەشێکى دیکەیان نادیارە.