گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

2020.01.17 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ نمە باران لە زۆرێک لە ناوچەکان دەبارێت و بارینی بەفریش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (هەینی، 17ی کانونی دووەمی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 2 بۆ 14 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. ، هەروەها بۆ سبەی (شەممە)، بەهەمانشێوە بارنی باران و بەفر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش زیاتر دادەبەزن.