گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ: دادگاییکردنەکەم فێڵی دیموکراتەکانە و زوو لێی ڕزگار دەبم

2020.01.17 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: دادگاییکردنەکەم فێڵی دیموکراتەکانە و زوو لێی ڕزگار دەبم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، دۆناڵد ترەمپ لەسەر بڕیاری دادگایی کردنیسەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات دادگاییکردنەکەی بەشێوەیەکی خێرا بەڕیوەبچێت و زوو لێی ڕزگار بێت و دەشڵێت، دادگایی کردنەکە فێڵی دیموکراتەکانە و بانگەشەی هەڵبژاردنە. ، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، 21ی کانونی دووەمی 2020، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا  بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران  ئاڕاستەی کراوە وەڵام بداتەوە و جۆن ڕۆبێرتس، سەرۆکی دادگای باڵا دانیشتنی دادگاییکردنەکە بەڕێوە دەبات. ، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد تڕەمپ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکەم پڕۆسەی ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان و وەڵامدانەوەم و دادگاییکردنەکە زۆری پێنەچێت و پێشم وایە ئەو هەڵمەتەی دەستیپێکردوە کەمپینێکی بەدواداچونی گەمژانەیە لەسەر من و بێسەروبەرەیە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکی ئاشکرا بۆ دژی من بونی نییە". ، دەربارەی ئەو تۆمەتانەشی کە گوایە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکای بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێنابێت، تڕەمپ ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوا ڕاست نییە، بەڵکو فێڵە هەروەها ئەو بابەتە بەشێوەیەکی تەواو بابەتێکی حزبییە و دیموکراتەکان دژی من دروستیان کردووە". ، سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی بابەتەکەی ئۆکرانیا کە گوایە دەسەڵاتەکانی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لەڕێی دەسەڵات و توانا سەرۆکایاتیییەکانەیەوە چاودێری کوڕەکەی جۆن بایدن بکات لەو وڵاتە، وتی: "سەرجەم ئەو بابەتانە تۆمەتن و تاکە هۆکاریش ئەوەیە کە جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەم ڕوداوەدا زیاتر دەربکەوێت و ئەم دادگایکردنەش وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخی بەکاربهێنێت". ، ترەمپ باسی لەوەشکرد: "ئەو پارێزەرەی کەلەسەر ئەو دۆسیەیە دانی بە کۆمەڵیک بابەتدا ناوە، پارێزەری من نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نیییە و ناشیناسم بۆیە بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە دیموکراتەکان شکست دێنن". ، بابەتی دادگایکردنی دۆناڵد تڕەمپ تەواوی میدیاکانی ئەمریکای داگیرکردووە و بەشێكی زۆر لە ئەندامانی پارتی کۆمارییەکان کە پارتەکەی دۆناڵد تڕەمپە ڕەخنەی ئەوە لە تڕەمپ دەگرن کە دەبوو هەرزوو سەرجەم ئەو بەرپرسانەی لەسەر پشکی دیموکراتەکان دانرابون لە حکومەت دوریان بخاتەوە بۆ ئەوەی کێشەی ناڕاست و تۆمەتی بۆ دروست نەکەن و هەوڵ بۆ شکستپێهێنانی نەدەن.   ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەر لە ئێستاشەوە ڕکابەرییەکی سەخت هەیە لەنێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان و پارتی دیموکراتەکان جۆ بایدن و چەند کەسێکی دیکەیان بۆ پۆستەکە کاندید کردوە و دەیانەوێت بە ڕکابەرێتی دۆناڵد تڕەمپ شکست بە کۆمارییەکان بهێنن و پۆستەکە جارێکی دیکە بۆ خۆیان وەربگرنەوە.