کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت، دەشڵێت: "لەگەڵ ملیۆنان عێراق نزا دەکەم بۆ زوو چاکبوونەوەی سیستانی کە سەرچاوەی هیدایەتە بۆیان". ، پەمپیۆ لە تویتێکدا لەبارەی دۆخی تەندروستی سیستانی ئاماژەی بەوەکردووە: "سوپاسگوزاری خودام کە نەشتەرگەرییەکەی ئایەتوڵا سیستانی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا". ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "نزای من و ملیۆنان عێراقی کە ئایەتوڵا سیستانی سەرچاوەی ئیلهام و هیدایەتە بۆیان، ئەوەیە کە لە خوا داواکارم بەزووترین چارەسەری بۆ بنێرێت و تەمەنێکی درێژی پێببەخشێت". ، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کە تەمەنی 90 ساڵی تێپەڕاندووە، دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا کەوتبوو، قاچی بە سەختی شکا و بەهۆیەوە بەخێڕایی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.