کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- موقتەدا سەدر، پەیامێکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کرد و داوای لێکردن خۆپیشاندانەکانیان دژی گەندەڵی بەردەوامبێت و ئەوانیش لەگەڵیاندا دەبن. ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020، لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند: "ئەی گەلی ڕەسەنی عێراق و شۆڕشگێڕان، بەردەوامبن لە دژی گەندەڵی و و ئێمەش لەگەڵتانین، چونکە سەروەریی لەگەڵ گەندەڵی و ئاسایش لەگەڵ تیرۆر و ئازادی لەگەڵ توندڕەوی نابێت". ، ئاماژەی بەوەشکرد: "با هەموو دەنگێکی توندڕەوی و بانگخوازانی ملکەچی بێدەنگبن، نە ئێوە یاخیبوون و نە ئێمەش پاشکۆین". ، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان دژی گەندەڵیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیپێکردووە و هەربەوهۆیەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە.