کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی ڕێگای نێوان تورکیا و یۆنان و گیانلەدەستدانی چەندین گەنجی کورد هاتەدەنگ و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، مەسرور بارزانی دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان. ، لە ڕاگەیەندروێکدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەداخەوەین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له نێوان تورکیا و یۆنان، ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو". ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە: "مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.". ، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان یەختێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت، کە ژمارەیەک کۆچبەری کوردیشی تێدابوو.