گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوای کەوتنی لەنێو ماڵەکەیدا عەلی سیستانی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا

2020.01.16 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
 دوای کەوتنی لەنێو ماڵەکەیدا عەلی سیستانی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بەهۆی کەوتنەوە لە ماڵەکەیدا ڕانی شکا و نەشتەری بۆ ئەنجامدرا، لە پەیامێکیشدا، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: " سیستانی هۆکاری ئەمنییەتی عێراقە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین". ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو عەلی سیستانی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نەجەف تووشی پێکان بووە و ئەویش بەجۆرێک لەو کاتەدا کە لەناو ماڵەکەیدا ڕێی کردووە  بەلادا کەوتووە و قاچی هەڵکەوتووە بەهۆیەوە ئێسکی ڕانی چەپی شکاوە". ، بەهۆی خراپی شکانەکەیەوە، هەر ئەمڕۆ تیمێکی تایبەتی پزیسکی عێراق نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا. ، هاوکات عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە: "بەوردی چاودێری دۆخی تەندروستی مەرجەعی باڵا دەکەین و ئامادەین وەکو حکومەت هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکەین لەپێناو زوو چاکبونەوەی سیستانی". ، جگە لە عەبدولمەهدی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق پەیامی دڵتەنگیان بەو ڕوداوە دەربڕیوە وهیوای تەندروستی باشیان بۆ خواستوە. ، هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "زۆر دڵگرانین بەو ڕووداوەی توشی بەڕێز سیستانی بووە و ئەو سەمامی ئەمان و ئاسایشی عێراقەوە و هیوای زوو باش بونەوەی بۆ دەخوازین".