کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی و له خوێندنه‌وه‌ی ماده‌ی حه‌وته‌مدا كه تایبه‌ت بوو به خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كاندا به ده‌نگی (84) ئه‌ندامی په‌رله‌مان خانه‌نشینی پله باڵاكان به ڕێژه‌ی ( %15 ) په‌سه‌ندكرا. . ئه‌و پیشنیاره‌ی له‌و ماده‌یه‌دا ده‌نگی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ندكرا به‌مجۆره بوو: هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و جێگره‌كانیان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان و بریكاری وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌شی كه موچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه موچه له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌م كه‌سانه موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌ژمارده‌كرێت به رێژه‌ی له %15 له‌كۆی موچه و ده‌رماڵه‌ی ئه‌و كاته‌ی له خزمه‌تدا وه‌ری گرتوه. دووه‌م: وه رێژه‌ی 1،5 ئه‌وه‌ی له‌كاتی خزمه‌تدا وه‌ری گرتووه و ئه‌وه‌ش ده‌خرێته سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی. . لەکاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەستیپێکرد و به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆی پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا.