گه‌ڕان

Shadow Shadow

پڕۆژه‌یاسایی چاكسازی ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌..راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌كرا

2020.01.16 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژه‌یاسایی چاكسازی ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌..راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌كرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- داڕشتنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌كرا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروبارى ئابوورى، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كردوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌كراوه‌. . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه ‌یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه ‌یاساكه‌ خرابوونه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى راپۆرته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت و ئاماده‌بكرێت بۆ دانیشتنی  ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى. .