گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

2020.01.16 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان كرد،  سوپای وڵاتەکەیان دەستی کردووەتەوە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییە زەمینی و ئاسمانییەکانی لە عێراق. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 16ی کانونی دووەمی 2020)، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە ڕایگەیاند:"سوپای ئەمریکا لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بڕیاریداوە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق بە هاوبەشی هێزە عێراقییەکان دەستپێبکاتەوە، کە لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانیەوە ئۆپراسیۆنه‌كانی راوه‌ستابوو". . ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەداوە: "دەیانەوێت بەخێرایی هاوکارییەکانیان وەکو ڕابردو بۆ هێزە عێراقییەکان دەستپێبکەنەوە بەتایبەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سەرهەڵدانەوەی داعش و پێکەوە ڕێگری لەجموجوڵی شانە نهێنییەکانی داعش بکەن". . ڕۆژی (5ی کانونی دووەمی 2020) لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و بنکەکانیان له‌عێراق، بەفەرمی سوپای ئەمریکا سەرجەم چالاکییەکانی لەو وڵاته‌ ڕاگرت. . دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیش پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری ئەوەیدا کە دەبێت حکومەتی عێراق کاربکات بۆ دەرکردنی سوپای ئەمریکا و هێزە بیانییەکان لە عێراق، ئەو بڕیارەش ئەمریکای توڕە کرد و دۆناڵد تڕەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی کرد بەسەر عێراقدا ئەگەر بێتو ئەو بڕیارە جێبەجی بکات. .   لەدوای وتەکانی تڕەمپیشەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:"بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق پەیوەندیان پێوەکردوە و ڕایانگەیاندوە کە ئەوان دەیانەوێت ئەمریکا لە عێراق بمێنێتەوە و داواکەی پەرلەمان داوای هەموو عێراقییەکان نەبوە بەڵکو داواكاری بەشێک لە شیعەکان بون". . بەگوێره‌ی ئامارەکان، ژمارەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق، 5200 سەربازه‌ کە کار دەکەن بۆ پاراستنی بنکە و باڵیۆزخانە وکونسوڵخانە و بەرژەوەندییە سیاسی  و ئابورییەکانی ئەمریکا لە عێراق و لەهەریەکە لە بەغداد و ئەنبار و کەرکوک و هەولێر جێگیرن. .