کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوایان له سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان كرد كار بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ودانبهخۆداگرتنی هه‌مووان گرت و هۆشدارییاندا له‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ره‌وشه‌كه تێكبچێت. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2020)، هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حكومه‌تی کاربەڕێکەری عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پەیوەندییەکانیان لەپێناوی بەرژوەندییەکانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ئابوری وڵاتەکە بە هاوسەنگی بەردەوام بێت و جەختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان دەربارەی قەیرانە ناوچەییەکان و نێودەوڵەتییەکان و دا‌واشیان له لایەنەکان كردووه کار بۆ هێمنکردنەوەی ڕەوشەکە بكه‌ن و دانبەخۆدا بگرن و ڕێگە نەدەن ڕەوشەکە تێکبچێت". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه "جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرۆکوەزیرانی نوێی کاتی دەبێت بەزویی دیاری بکرێت و حکومەتی نوێ بە زویی پێک‌بێت و هەروەها داواکارییەکانی چاکسازی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری جێبەجێ بکرێت و کاریش بکات بۆ پارێزگاری لەسەروەری عێراق و پاراستنی ئاسایشی عێراقییەکان و بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بە دەستێوەردانی دەرەکی نەدات". .