گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟

په‌رله‌مانتارێكی عێراق زانیاری نوێ له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

2020.01.15 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
په‌رله‌مانتارێكی عێراق زانیاری نوێ له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئه‌ندامێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و پێدانی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. . غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "دوێنێ موچەی مانگی یەك هاتووە ، موچەش بەرده‌وام دەبێت بەپێی یاسای بودجەی عێراق لەساڵی 2019". . غالب محه‌مه‌د رونیكرده‌وه‌، هەتا یاسای بودجەی عێراق 2020 دەنگی لە سەر نەدرێت، مانگانە 1/12 خه‌رجدەكرێت لە بودجەی 2019. . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"كەواتا موچەی فەرمانبەران بەرده‌وام دەبێت بەڵام حكومەتی هەڕێم هەتا ئێستا یەك بەرمیل نەوتی تەسلیم نەكردوە و یەك دیناری عێراقیش تەسلیم نەكردوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم حكومەتە خەمی موچە و بودجەی هاووڵاتیانی نیە بەس خەمی گیرفانی خۆیانن". . غالب محه‌مه‌د رونیكرده‌وه‌ "نوسراوەكەی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کردوە و رونیکردوەتەوە، "بە گوێرە یاسایی ئیدارەدانی دەوڵەت ئەگەر پارێزگاکان و یان هەرێمەکان یان ناوچەکانی رێکنەخراو لەناو هەرێمێکدا داهاتەکانی نەوت و غازیان رادەستنەکرد، وەزارەتی دارایی دەتوانێت پشکی ئەو شوێنانە کەمبکاتەوە". . جه‌ختیشی كرده‌وه‌ " نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ وه‌زیری دارایی عێراق كاریگەری زۆری نابێت بۆ ئێستا بەڵام كاریگەری دەبێت بۆ یاسای بودجەی 2020 كە دەبێت هەرێمی كوردستان نەوت تەسلیم بكەن". .