کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ رایگهیاند، ههر حزب و فراكسیۆنێك دهنگ به پڕۆژهی چاكسازی بدات حزب نییه و نوسینگه و دوكانی پاره پهیداكردنه بۆ گیرفانی خۆی. . شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد "سبەینێ رۆژی جیاکردنەوەی پەرلەمانتارە بەڕەوشت و خاوەن هەڵوێستەکانە لە پەرلەمانتاری بێڕەوشت و بێهەڵوێست و مشەخۆر". . بهگوێرهی راگهیهندراوهكهی سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ، ئەو پەرلەمانتارەی دەنگ دەدات بە یاسایەک کە موچەی خۆی و وەزیر و پلە باڵاکانی تر 40 هێندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرانیترە، ئەوە مرۆڤێکی خۆپەرست، بەرژەوەندیخواز و مشەخۆرە و تەنها لە غەمی گیرفانی خۆیدایە. . جهختیشی كردهوه "هەر حیزب و فراکسیۆنێک لە پەرلەمانتارەکانی قبوڵ بکات دەنگ بە پرۆژە یاسای لەم شێوەیە بدەن، ئەوە بێگومان ئەوانە حیزب نین، بەڵکو نوسینگە و دوکانی پارەپەیداکردنن بۆ گیرفانی خۆیان". . شاسوار عهبدولواحید رونیكردهوه "لە هەرێم موچەی ئێستای پلە باڵایەک هەشت ملیۆن دینارە و نزمترین موچەش 150 بۆ 200 هەزار دینارە (واتە موچەی وەزیر و پەرلەمانتار 40 ئەوەندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرێکی ئاساییە)". . ئاماژهی بهوهش كرد ئهوه لهلای جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکەی مایەی قبوڵ نییە و دهڵێت "ئەمە یاسای چاکسازیی نییە کە بە هیچ شێوەیەک دەستی نەبردووە بۆ موچەی پلەباڵاکان و هەروەها باسی داهاتی نەوت و زۆر بابەتی تر ناکات، بەڵکو ئەمە لای ئێمە پێیدەڵێین یاسای خراپسازیی". . بهپێویستیشیدهزانێت موچەی پلە باڵاکان بکرێنە نیوە و بە هیچ شێوەیەکیش کەسیان تا تەمەنی 60 ساڵی خانەنشینی نەیانگرێتەوە (بە هیج بڕە پارەیەک). .