کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئامانج لە پرۆژەیاسای چاکسازی ڕێکخستنەوەی موچە و دابەشکردنی داهاتە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و "موچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە نابڕدرێت." .ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووە و چەند پرسێکی تاوتوێ کرد، لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە کە "سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و دووپاتیشی کردەوە کە ئامانج لە چاکسازی رێکخستنەوەی موچە و دابەشکردنی داهاتە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە."
.
هاوکات دڵنیاییشی دا کە "موچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت."
.
دەشڵێت، لەو بارەوەیە "بڕیار درا ڕوونکردنەوەی پێویست لە بارەی پاراستنی مافی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی بدرێتە پەرلەمانی کوردستان."