گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەیاد عەلاوی هۆشداری دەدات لە بە سوریا بوونی عێراق

2020.01.15 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئەیاد عەلاوی هۆشداری دەدات لە  بە سوریا بوونی  عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەیاد عەلاوی لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەى "سیناریۆی سوری لە عێراق" و دەڵێت، "بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا نییە." . ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2020، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکى هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی ڕایگەیاند، "پێویست بوو پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە حکومەت بکات و چاودێری بنەماکانی شەڕکردن و کاتی شەڕکردن و جۆری چەکی بەکارهاتوو بکات، حکومەتی عێراق بانگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتى ئەمریکای کردووە بۆ هاوکاری لەدژی داعش، هەر ئەویش خاوەنی بڕیارە و هیچ کەسی تر ئەو مافەى نییە تاوەکو نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان." . ئەیاد عەلاوی سەرسوڕمانی خۆی ڕاگەیاندووە لە پشتگوێخستنی ئەو بابەتانە و دەڵێت، "ئەو فەرامۆشکردنە عێراقی کردووەتە دیلی بوونی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان". . هەفتەى ڕابردوو ئەیاد عەلاوی دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق کێشایەوە و ڕایگەیاند، "پەرلەمان چیتر توانای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی نییە و ناتوانێت ئەرکی یاسادانان و چاودێری بگێڕێت."