گه‌ڕان

Shadow Shadow

فڕۆکەکانى تورکیا سنورى شنگال بۆردومان دەکەن پێنج ئەندامى یەبەشە گیانیان لەدەستدا

2020.01.15 - 11:49
فڕۆکەکانى تورکیا سنورى شنگال بۆردومان دەکەن  پێنج ئەندامى یەبەشە گیانیان لەدەستدا
ناس کورد- فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنورى شنگالیان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە پێنج ئەندامى یەبەشە گیانیان لەدەستدا. . بەپێی میدیاکانى تورکیا، فڕۆکەى ئێف 16ى جەنگى تورکیا ئەمرۆ بۆردومانى بارەگایەکى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال یەبەشەیان کردووە لە سنورى شنگال. . لاى خۆیەوە شانەى میدیاى جەنگى عێراق ڕایگەیاند، پێنج ئەندامى هێزەکانى یەبەشە بەهۆى بۆردومانێکى ئاسمانییەوە کە سەرچاوەکەى نادیار بووە کوژراون. . ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆردومانەکە ئۆتۆمبیلێکى یەبەشەى کردووەتە ئامانج لە کۆمەڵگەى حتین. . تورکیا پێشتر چەندجارێک بۆردومانى سنورى شنگالى کردووە، کە زیانى گیانى و ماددییان لێکەوتووەتەوە. .