گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواى تێکشکانى فڕۆکە ئۆکرانییەکە

ئێران لەبەردەم بژاردەى چاکسازیى یان ڕووخاندایە

2020.01.15 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لەبەردەم بژاردەى  چاکسازیى یان ڕووخاندایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێى دوو ڕۆژنامەى بەریتانی، دواى کارەساتى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە، ئێران کەوتووەتە بەردەم دوو بژاردەى حەتمیەوە ئەویش چاکسازیى یاخود ڕووخانە. . کۆن کۆگڵن لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى باسى لەوەکردووە، مامەڵەى شکستخواردووى ئێران لەگەڵ کارەساتى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا ڕژێمى ئێران بەرەو قەیرانێکى نوێ کە مەترسیە بۆ لەناوچوونى دەبات، پەلەقاژەى بۆ شاردنەوەى ڕوداوەکە کە دەستى ئەوى تێدانییە تارانى والێکردووە هیچ متمانەیەکى بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى وڵات نەمێنێت. . هەروەها لە وەڵامى ئەوانەشدا کە ئەو ڕوداوە دەخەنە ئەستۆى ئیدارەکەى تڕەمپ چونکە دواى کوشتنى قاسم سولەیمانى دۆخەکەى لەو وڵاتەدا ئاڵۆزکردووە، ئەو نوسەرە دەڵێت "سەرەتا ئێران دەستیکردە کارى دوژمنایەتى خانەنشینێکى ئەمریکاى لەعێراق کوشت و خۆپیشاندانى ڕیکخست لەبەردەم باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا". . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بەرپرسانى ئێران سوکایەتییان بەخەڵکى ئێران کرد کاتێک لەسەرەتادا نکۆڵیان لەکارەساتە کرد، دواى ئەوەى وڵاتانى ڕۆژئاوا جەختیان لەهەبوونى بەڵگە کردەوە کە ئەو فڕۆکەیە بەموشەکى ئیرانى خراوەتە خوارەوە ئەوکات دانیان بەڕاستى ڕوداوەکەدا نا. . کۆگڵن دەڵێت، شکستەکەى ئێران لەمامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتەکەدا وایکرد هەزاران کەس بڕژێنە سەرشەقامەکان دواى ئەوە بۆیان دەرکەوت حکومەتەکەیان سەرچاوەى شەڕ و نەهامەتییە بۆیان نەک ئەمریکا. . ئەو نوسەرە باسى لەوەشکردووە، کۆمارى ئیسلامى ئێران لەساڵى 1979 ەوە قەیرانى لەو شێوەیەى ڕووبەڕوو نەبوەتەوە کە هەڕەشەیە بۆلەناوچوونى و جارێکى تریش ناتوانێت لەسەر ئەو ئامڕازانەى کە بۆ سەرکوتکردنى هاوڵاتیان و نەیارەکانى ڕاهاتووە سەرکەوتوو بێت، بەتایبەت بەکارهێنانى سوپاى پاسداران بۆ کوشتن و تۆقاندنى خۆپیشاندەرانى مەدەنیى. . بەوتەى ئەو نوسەرە، ناکۆکییەکانى باڵى ڕیفۆرمخواز و پارێزگارانى سەربە ڕابەرى باڵا توندتر بووەتەوە بەتایبەت دواى ڕاگیرانى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە و پێشێلکردنى چەند بەندێکى ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئێرانەوە. . کۆگڵن ڕوداوەکانى دواى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکەش بەدەرفەتێکى باش بۆ ڕیفۆرمخوازەکانى ئەو وڵاتە دەزانێت بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دەرەوەى ئێراندا بەمەبەستى چاکسازییەکى ڕیشەیى لەناوەوە پتەو بکەن. . ناکۆکییە ناوخۆییەکان ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانی وتارێکى شیکارى کە لەلایەن کاسرین فیلیپەوە نوسراوە بڵاوکردووەتەوە، کەباس لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانى ئێران لەدواى کارەساتى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیە دەکات. . نوسەر دەڵێت "کاتێک حەسەن ڕۆحانى داواى دادگایەکى تایبەتمەند دەکات بۆ دادگایکردنى ئەو بەرپرسانەى کە تێوەگلاون لەپرسى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە، خۆى دەخاتە ناو گێژاوێکى ناوخۆییەوە کە دەرچوون تێیدا ئەستەمە". . بەوتەى ئەو نوسەرە ڕۆحانى پەناى بۆ دەزگایەک بردووە کە تەواو لەژێر کۆنترۆڵى ڕابەرى باڵا و سوپاى پاسداراندایە. . کاسرین دەشڵێت، رۆحانى لەساڵى 2013 سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەى گرتووەتە دەست و بەڵێنى چاکسازى و باشکردنى پەیوەندیەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ڕۆژئاوادا دا، ئەمەش واى کرد ڕێفۆرمخوازان پشتیوانى بۆ دەرببڕن بەڵام لەسەر ئەرزى واقیعدا دەسەڵاتى سنوردار و لەدەستى ڕابەرى باڵادایە. . باسى لەوەشکردووە، ڕابەرى باڵا سەرۆک وەزیران و کۆمەلێک وەزیر دیاریدەکات سەرۆک وەزیرانى ئێران تەنها سەرپەرشتى کاروبارى ڕۆژانەى وەزارەتەکان دەکات و دادگاش لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى پاسداراندایە و بڕیارەکانى شەفاف نین. . ئەو نوسەرە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دانپێدانانى سوپاى پاسداران بەکەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى گرژیەکى تر لەنێوان حکومەت و سوپا واتا لەنێوان ڕیفۆرمخوازان و پارێزگارانى توندڕەوى ئێراندا. . بەوتەى کاسرین، داواکەى ڕۆحانى بۆ ئەوەیە ئەو دەزگا سێبەرەى کە لەپشتەوە حکومەتى بەدەستە پیشانبدات کە ئەو بەرپرسى ئەو قەیرانانەیە بەڵام ئەوە چوونە ناو شەڕێکەوەیە کە سەرکەوتن تێدا مەحاڵە، چونکە ئەو ڕژێم و دەزگاى سێبەرەى هیچ ڕێوشوێنیکى لێپرسینەوە کە بەرەو لەناوچونى ببات پەسەند ناکات و سازشى لەسەر ناکات.