گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە..پلەى گەرما بۆ هەشت پلەى ژێر سفر دابەزیوە

2020.01.15 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە..پلەى گەرما بۆ هەشت پلەى ژێر سفر دابەزیوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. . بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسی، ئەمرۆ ئاسمان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت. . هەروەها سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لەدرەنگانى شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینى نمە باران لەناوچە جیاکان و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان. . هاوکات کەشناسی نزمترین پلەى گەرما ناوچە جیاجیاکانى بڵاوکردووەتەوە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمارکراوە کە هەشت پلەیە لەژێر سفرەوە.