گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەوێکی پڕ ئاڵۆزی.. هەوڵى کودەتاکەى سودان شکستى پێهێنرا

2020.01.15 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
شەوێکی پڕ ئاڵۆزی.. هەوڵى کودەتاکەى سودان  شکستى پێهێنرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى ئەنجومەنى سەروەرى سودان "شکستپێهێنانی هەوڵى کودەتاى سەربازیى و کردنەوەى ئاسمانى" وڵاتەکەى ڕاگەیاند، دواى چەند کاتژمێرێک لە هەوڵێکى کودەتا کە لە خەرتومى پایتەختەوە دەستیپێکرد. . عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکى ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ى کانونى دووەمى 2020، ڕایگەیاند، "ئەوەى ڕوویدا پیلانێکى داڕێژراو بوو دژى شۆڕشى سودان، ئێستا سەرجەم بارەگاکان لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە چەکدارەکاندان". . وتیشى، هێزەکانیان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هەوڵێک دژى شۆڕشى سودان. لاى خۆیەوە، عەبدوڵا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانى سودان ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکان توانیویانە هەوڵێکى یاخى بوون شکستپێبهێنن. . ئەوە لەکاتێکدایە، بەرەبەیاى ئەمڕۆ جارێکى تر شەڕە تەقە لە بارەگاى ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگاى هەواڵگرى گشتیی سودانى لە ڕۆژهەڵاتى فڕۆکەخانەى خەرتوم دەستیپێکردەوە و بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو. . ئۆتۆمبێلەکانى سوپا و هێزەکانى ئەو وڵاتە لە نزیک دەستەى گشتیی ئۆپراسیۆنەکان جێگیرکراون، دواى ئەوەى لەلایەن سوپاوە کۆنتڕۆڵکرایەوە.